لەسەر داوای روسیا بۆ قسەکردن لەسەر دۆخی سوریا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی کانوونی یەکەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بە پەلە و داخراو سازبکات.
لە بارەی ئەو کۆبوونەوەیەوە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە "بڕیارە کۆبوونەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بکرێت، ئەجێنداکەشی تاوتوێکردنی دۆخی سووریایە لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد."
دوێنێ یەکشەممە ٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆنترۆلێ دیمەشقیان کردو بەمەش کۆتایی بە حکومەی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هات.
ئێستا سوریا لە ژێر دەستی دوو هێزی چەکداردایە، باکوری رۆژهەڵاتی سوریا تا دەگاتە باشوری شاری دێرەزوور لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، ئەو دوای ناوچەکانی تریش بە دیمەشق و شارە گەورەکانی ترەوە لە ژێر دەسەڵاتی بەرەی شام و گرووپە هاپەیمانەکانیدایە.