محهمهد بهشیر به سهرۆك وهزیرانی نوێی حکومەتی سوریا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕاسپێردرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و محەمەد جەلالی سەرۆک وەزیرانی ئێستای سوریا و محەمەد بەشیر راسپێردراو بۆ سەرۆکی حکومەتی راگوزەر کۆبوونەوە.
هەروەها میدیاکانی سوریا ئاشکرایانکرد، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد بەشیر ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ڕاگوزەر.
محەمەد بەشیر ساڵی ١٩٨٣ لە جەبەل زاویە لە باشووری پارێزگای ئیدلب لە دایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبا و ئەلیکترۆنییە لە بەشی پەیوەندییەکان لە زانکۆی حەلەب لە ساڵی ٢٠٠٧، هەروەها لە ساڵی ٢٠١١ وەک بەرپرسی بەشی ئامێری وردبینی لە وێستگەی غازی سەر بە کۆمپانیای غازی سوریا کاری کردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەڕێوەبەری شەریعە بووە لە وەزارەتی ئەوقاف و بانگەواز و ڕێنمایی.
محەمەد بەشیر لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ وەزیری گەشەپێدان و کاروباری مرۆیی لە حکومەتی ڕزگاری بووە.