سەرۆکی دەستەی تەحریر شام خەڵات پێشکەش بە هەر کەسێک دەکات کە زانیاری لەسەر ئەو کەسانە بدات کە تێوەگلاون لە تاوانەکانی جەنگ لە سوریا.
ئه‌حمه‌د شه‌رع ناسراو به ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كه سه‌رۆكایه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند" ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا به‌منزیكانه یه‌كه‌م لیستی داواكراوان بڵاوده‌كاته‌وە كه ناوی كه‌سایه‌تییه باڵاكانی به‌شداربوو له ئه‌شكه‌نجه‌دانی گه‌لی سوریا له خۆده‌گرێت".
جولانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پاداشت پێشکەشی هەرکەسێک دەکرێت کە زانیاری لەسەر ئەفسەرانی باڵای سوپا و ئەمنی کە بەشدارن لە تاوانەکانی جەنگدا.
هەروەها بەڵێنیدا داوای" وەرگرتنەوەی ئەو کەسانە بکات کە لە دەرەوەی وڵات هەڵاتوون بۆ ئەوەی بتوانن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن".