سوپای ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت" حوسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دوو کەشتی هێزی دەریاییان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج".
لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندووە" حوسییەکان چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی کروزیان هاویشتووە لەکاتێکدا کەشتییەکان ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە کەنداو دەپەڕنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشە برینداربوون و زیانگەیاندن بە هیچ کەشتییەک و هاوڵاتییەکی مەدەنی و هێزی دەریایی ئەمریکا لێنەکەوتووەتەوە.
لای خۆشیەوە وتەبێژی سەربازی حوسییەکان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەو گرووپە سێ کەشتی بازرگانی ئەمریکی و دوو کەشتی تێکدەری ئەمریکی کە یاوەری ئەوان بوون لە کەنداوی عەدەن کردە ئامانج.