ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ١٩ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦٩ دۆلار و ٦ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٥٩ سەنت بوو.
رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت بە بڕی ١.٥٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات، لە کاتێکدا پێشتر ١.٦٤ ملیۆن بەرمیل بووە.