فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە باکوری سوریا خرایە خوارەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییان (MQ-9 Reaper) لە سوریا خستە خوارەوە". 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، ڕاگەیاندووە" ڕووداوەکە بەهۆی تەقەی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدەوە بووە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە و بە هەڵە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەیان خستووەتە خوارەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئەرکێکی بەرەنگاربوونەوەی داعشی ئەنجامداوە.

ڕوونیشیکردەوە، ڕووداوەکە لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە باکوری سوریا ڕوویداوە، هەروەها هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێیان وابووە فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ توركیایه‌. 

وتەبێژەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی" هێزەکانی ئەمریکا پێکهاتە گرنگەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان وەرگرتەوە و فەرماندەیی ناوەندی هێزی ئاسمانی ئەمریکا هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر ئەنجام دەدات بۆ ئەو کارانەی کە بوونەتە هۆی ئەم ڕووداوە و دەستکاری تاکتیکەکان دەکەن، شێوازەکان، و ڕێکارەکانی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا، هێزەکانی هاوپەیمانان، هاوبەشەکان و سەروەت و سامانی پەیوەندیدارەکان". 



PM:02:22:12/12/2024