ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئوردن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سوریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی دوورخراوەی سوریا.
ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویکردەوە" ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵا شای ئوردن و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە".
ئام،اژەی بەوەشکردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شای ئوردن دۆخی ئێستای سوریا و رادەستكردنی دەسەڵاتەکان بە حكومەتی راگوزەری سوریا تاوتوێ دەکات.
بڕیارە بلینکن دوای گەشتەکەی بۆ ئوردن سەردانی تورکیاش بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای کرد پرۆسەیەکی "هەمەلایەنە" بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی سوریا کە پاراستنی کەمینەکانیش لە خۆبگرێت، دوای ئەوەی کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان بە سەرۆکایەتی حەیعەت تەحریر شام کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا.