وڵاتانی جی ٧ داوای لێپرسینەوە لە رژێمی ئەسەد دەکەن

وڵاتانی جی حەوت ڕایدەگەیەنن" پشتگیری گواستنەوەی دەسەڵاتێک لە سووریا دەکەین کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات". 
 
سەرۆکی وڵاتانی جی حەوت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە" ئامادەین بۆ پاڵپشتیکردن لە گواستنەوەی دەسەڵاتی سووریا کە ببێتە هۆی دروستبوونی حکومەتێکی بێلایەن و نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکان بکات". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، پێویستە رێز لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ بگیرێت، بە تایبەت مافەکانی ژنان، هەروەها هەموو گەلی سووریا بپارێزێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، دەبێت لێپرسینەوە لە ڕژێمی بەشار ئەسەد بکرێت. 

جەختیش دەکەنەوە کە پشتیوانی حکومەتی داهاتووی سووریا دەکەن، ئەگەر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات. 



PM:04:05:12/12/2024