وەزارەتی راگەیاندنی سوریا کە ئێستا بە دەست بەرەی تەحریرە شامەوە، رایگەیاد" ئەمڕۆ پێج شەممە وەفدێکی هاوبەشی تورکی و قەتەری گەیشتوونەتە دیمەشق".
وەزارەتی راگەیاندنی سوریا بڵاویکردۆتەوە کە وەفدەکە پێکهاتووە لە " هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کالین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و خەلفان ئەلکەعبی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی قەتەر".
هەروەها هاتووە " شاندەکە بە یاوەری تیمێکی ڕاوێژکاری فراوانکراو گەیشتە ئەوێ، دیدارەکەش لەگەڵ فەرماندەی گشتی ژووری هەماهەنگی سەربازی، ئەحمەد ئەلشەرع، و محەممەد بەشیر، سەرۆک وەزیرانی سوریا بەڕێوەچوو.
ئەمە یەکەم وەفدە کە دوای رووخانی بەشار ئەسەد سەردانی سوریا بکەن و، ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە باسی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ( رۆژئاوای کوردستان )یش لەگەڵ ژووری هەماهەنگی گشتی کراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە هەواڵی ئەوە هەیە کە وەفدێکی هەسەدە لە رۆژانی داهاتوودا بە ناوبژیوانی هاوپەیمانی دژی داعش سەردانی دیمەشق دەکەن.