سەرۆکانی دەزگای هەواڵگری قەتەر و تورکیا سەردانی دیمەشقیان کرد

سەرۆکانی دەزگای هەواڵگری تورکیا و قەتەر دوێنێ پێنج سەممە سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریایان کرد و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نویی سوریا کۆبونەوە. 

ئیبراهیم کاڵن و  خەلفان کەعبی دوێنێ سەردانی دیمەشقیان کرد و لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی دەستەی تەحریر شام و سەرۆك وەزیرانی کاتی سوریا دور لە جاوی میدیاکان کۆبونەوە. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە" ئیبراهیم کاڵین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە دیمەشق لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی گروپە چەکدارەکان کۆبوەتەوە".

ئێوارەی دوینی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و شاندی وڵاتانی فەڕەنسی و ئەمریکاش دەچنە دیمەشق و کۆبونەوەیەکی فراوان لە ابرەی داهاتوی سوریا ئەنجام دەدەن، بەڵام میدیای ئیدارەی خۆبەریوەبەری ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند مەزڵوم عەبدی ئەو سەردانە ناکات و ئامادەکاری دەکەن بۆ انردنی شاند بۆ دیمەشق.



PM:12:13:13/12/2024