سوپای پاسدارانی هەڵوەشانەوەی تۆڕێکی سیخوڕی ڕاگەیاند

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوەشاندنەوەی "شانەیەکی سیخوڕی" پەیوەست بە لایەنە بیانییەکان و ئۆپۆزسیۆنی دەرەکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵی بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و ئاژاوەگێڕییان داوە. 

ساحیب عومەر کە لە پارێزگای قەزوین لە باکووری ئێران چالاکە، لە بەیاننامەیەکدا کە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردۆتەوە، ڕایگەیاندووە" سوپاس بۆ ئەو ڕێوشوێنە هەواڵگریانەی کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری فەیلەقەوە گیراوەتەبەر، تۆڕێکە پەیوەستە بە ئۆپۆزسیۆن و دژە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان، کارکردن بۆ دەزگاکانی دەرەوە، ئاشکرا بوو ئەم تۆڕە لەسەر بنەمای چالاکی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی کردە ئامانج بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ڕژێم". 

دەشڵێت" تۆڕەکە پەیوەست بووە بە گروپە شاهانەییەکانەوە و لە چەندین پارێزگاری ناوخۆی وڵاتدا چالاک بووە، دەزگا ئەمنییەکانیش توانیویانە ئەندامەکانی دەستگیربکەن و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکەن". 

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەدا کە" ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لەلایەن یەکەی ئیتلاعات بە هاوکاری تۆڕی ئیتلاعاتی پارێزگای ئیسفەهان ئەنجامدراوە". 

هەروەها ئۆپەراسیۆنەکەی بە "ئاڵۆز" وەسفکردووە، بەڵام تائێستا وردەکاری زیاتری سەبارەت بە ناسنامە و ژمارەکە نەخستەڕوو کە لە ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیرکراون. 



PM:06:09:13/12/2024