ئەمڕۆ هەینی کۆمیسیۆنی ئەوروپا درێژکردنەوەی پردێکی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی ٥٠ تۆن کەلوپەلی پزیشکی بۆ سوریا ڕاگەیاند، وەک قۆناغێکی سەرەتایی.
کۆمیسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" کەرەستەکان لە کۆگاکانی یەکێتی ئەوروپا لە دوبەی بە ڕێگەی ئاسمانی دەگوازرێنەوە بۆ شاری ئەدەنەی تورکیا، تا لە ڕۆژانی داهاتوودا لە سوریا دابەشبکرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤٦ تۆن کەلوپەلی فریاگوزاری دیکە لە كۆگایەكی دیكەی یەكێتی ئەوروپاوە لە دانیماركەوە بۆ ئەدەنە دەگوازرێتەوە، بۆ دابەشکردنی لە سوریا لە ڕێگەی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.