حکومەتی کاتی سوریا لە دوو نامەی هاوشێوەدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە کە ئیسرائیل ناچار بکرێت هێرشەکانی بۆسەر خاکی سوریا بوەستێنێت.
حکوومەتی کاتی سوریا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئیسرائیل ناچار بکات دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سوریا بوەستێنێت و لەو ناوچانەی کە داگیری کردووە بکشێتەوە، چونکە ئەوە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٤، دادە نرێت.
لە دوو نامەی هاوشێوەدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، قوسەی زەحاک، باڵیۆزی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە "بە ڕێنمایی حکوومەتەکەم کار دەکەم بۆ ئەوەی ئەو داواکاریانە بخاتەڕوو."
باڵیۆز زەحاک نووسیویەتی"لە کاتێکدا کە سووریا بە قۆناغێکی نوێ لە مێژووی خۆیدا تێ دەپەڕێت، گەلەکەی ئاواتەخوازن دەوڵەتێکی ئازادی و یەکسانی و سەروەری یاسا دابمەزرێنن و هیواکانیان بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی بەدی بهێنن، سوپای ئیسرائیل خاکەکەی (جبل الشیخ و پارێزگای قونەیترە) بۆمباران و داگیر دەکات."
ئەمە یەکەم پەیامە لەلایەن حکوومەتی کاتیی سووریاوە بە سەرۆکایەتیی محەممەد بەشیر، ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت.
ئەو دوو نامەیە، لە ٩ـی کانوونی یەکەمی٢٠٢٤ نێردراون، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، کە زیاتر لە ٥٠ ساڵ حوکمی سووریای کرد.