بەپەلە .. یەکێک لەهەرە سەرکردە ناسراوەکانی داعش کوژرا

‌عومەر شیشانی . ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم
سەرۆکی شیشان رەمەزان قادیروف رایگەیاند" عومەر شیشیانی کەیەکێکە لەهەرە سەرکردە ناسراوەکانی داعش کوژرا"، ئەو سەرۆکە وێنەکەی لە ئەنستاگرام بڵاوکردۆتەوە.

سەرۆکی شیشان کۆمێنتێکی لەسەر وێنەکەی عومەر شیشانی نووسیوە دەلێت" دوژمنی ئیسلام تەرخان باتاریشفیلی کە ناوی خۆی ناوە عومەر شیشانی کوژرا"، هەروەها دەڵێت" ئەمە چارەنووسی هەموو کەسێکە کە هەڕەشە لە روسیا و گەلی شیشان بکات.. ئەوەی خوێنی موسڵمامان برێژێت ئەو چارەنووسە چاوەرێێ دەکات".

ئەم کۆمێنتەی سەرۆکی شیشان بووە مایەی گرنگی پێدان لەلایەن میدیاکانی روسیاوە، چونکە عومەر شیشانی خەڵکی ئەو وڵاتەیە کە رەمەزان قادریرۆف سەرۆکەکەیەتی. 

عومەر شیشانی یەکێکە لە سەدان شیشانی کە چوونەتە ریزی چەکدارە توندڕەوەکانەوە لە سوریا و ئەم وەک یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دەرکەوت.

عومەر شیشانی ناوی راستەقینەی ترخان باترشفیلی یە لەساڵی ١٩٦٨ لە شاری بانکیسی فالی لە جۆرجیا لە دایکبووە. 

لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە تا ٢٠١٠ لە نێو ریزەکانی سووپای جورجیا سەرباز بووە، بەڵام بەهۆی نەخۆشی سیلەوە لە سووپا بەخشراوە.

لەهەمان ساڵدا واتە ٢٠١٠ لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە بە تۆمەتی ئەوەی چەکی بێ مۆڵەت هەڵگرتووە.
سەرۆكی شیشیان نەیوتوە لەكوێ‌ عومەر شیشانی كوژراوە.





PM:05:56:13/11/2014