لە فەرەنسا کەسێک بە گوللـە هێرشی کردە سەر خەڵک و پێنج کەسی کوشت، کە دوانیان کۆچبەری کوردن و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
میدیاکانی فەڕەنسا بلاویانکردوە شەوی رابردو کەسێک بە چەکەوە هەڵدەکوتێتە سەر خێوەتگەی کۆچبەران لە جەنگەڵی دانکیخ لە فەرەنسا و پێنج دەکوژێت و و ژمارەیەکی دیکەش بریندار دەکات.
میدیاکان ئاشکراشی دەکەن بکوژەکە گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵە، دوای ئەوەی تاوانەکەی کرووە، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دانی بەوەدا ناوە ئەو گوللـەی لە خەڵک داوە دوای پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەشی پێنج چەک دۆزراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان دووان لەو کەسانەی کوژراون کۆچبەری کوردن و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، ناویان محەممەد و هادییە کە چەند مانگێک لەمەوبەرەوە لە یونانەوە ڕویان کردوەتە جەنگەڵی دانکیغ لە فەرەنسا بۆ ئەوەی دواتر رووبکەنە بەریتانیا.
هێشتا نە پۆلیس و نە میدیاکانی فەرەنسا، زانیاریان لەبارەی هۆکار و پاڵنەرەکانی تاوانەکە ئاشکرا نەکردووە.