لە ئێوارەی دوێنێوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل ٦١ هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەند شوێنێک لە سوریا دەستپێکردووە کە ٢٦ هێرشیانکردووەتە سەر چەند شوێنێکی سوریا.
بەپێی هەواڵێکی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بە سێ مووشەک کۆگاکانی فیرقەی ١٨ی لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حومس کردووەتە ئامانج، هەروەها حەوت هەڵمەتی نوێی ئەنجامداوە کە لیوای ٥٥ی لە نزیک گوندی حەلە لە ناوچەی قەلەمون لە لادێی دیمەشق، بە ئامانجی وێرانکردنی کۆگاکانی مووشەک لەناو شاخەکە و بە ئامانجگرتنی بەرگری ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی حەمە لە دیوی باشووری ڕۆژئاواوە، و لیوای ٤٧ لە باشووری حەما ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی مرۆیی هەبێت.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە چوارچێوەی وێرانکردنی جبەخانەی سوپای ڕژێمی پێشوودا هێرشی ئاسمانی نوێیان دەستپێکردووە، هەڵمەتەکانی ئیسرائیل کۆگاکانی چەکداری لە شارۆچکەی مەهاجە لە لادێکانی باکووری دارا، هەروەها لیوای ٥٥ لە نزیک گوندی حەلە، هاوکات دەڤەری قەلەمون لە لادێی دیمەشق دوو هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کۆگای پێنجەم لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەلکفر لە لادێی ئەسسویدە ئەنجامداوە.