لە یەکەم بەیاننامەدا بەشار ئەسەد لە دوای کەوتنی ڕژێمەکەی کە لە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگەوە لەلایەن کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختدا گرت، دەڵێت" بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو نەڕۆیشتم".
ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵی (سەرۆکایەتی سوریا) لە تێلێگرام بەیاننامەیەکی بەشار ئەسەدی لە مۆسکۆوە بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو سوریای بەجێنەهێشتووە، وەک ئەو دەنگۆیانەی دەوترێن، بەڵکو لە دیمەشق مامەوە، تا سەرەتا بەدواداچوونم بۆ بەرپرسیارێتیەکانم کرد کاتژمێرەکانی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ و لەگەڵ زۆربوونی تیرۆر لە ناوخۆی دیمەشقدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێیاندا ڕووم لە لازقییە کرد بۆ ئەوەی لەوێوە درێژە بە دوژمنایەتییەکان بدەن".
ڕوونیشیکردەوە، ڕووسیا دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان داوای چۆڵکردنی لە بنکەی حمەیمیم کردووە.
هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە لە کاتی ئەو ڕووداوانەدا پرسی پەنابەری یان دەستلەکارکێشانەوە لەلایەن منەوە نە لەلایەن هیچ کەسێک و قەوارەیەکەوە نەوروژێنراوە و ت
ا دوا ساتەکانیش سەرپەرشتی بەرەکانی جەنگی کردووە.
ئەسەد دەشڵێت" من لە یەکەم ڕۆژی شەڕەوە ڕەتمکردەوە ڕزگاری وڵاتەکەم بگۆڕمەوە بۆ ڕزگاری کەسی، یان موزایەدە لەگەڵ گەلەکەم بکەم، هەر ئەو کەسەیەم کە لەگەڵ ئەفسەر و سەربازەکان وەستاوم".
وتیشی" هەرکەسێک خیانەتی لە هاوپەیمانەکانی نەکرد کە لەگەڵیدا وەستابوون، ناتوانێت هەمان ئەو کەسە بێت کە واز لە گەلەکەی دەهێنێت کە سەر بە خۆیەتی، یان خیانەت لە خۆی و سوپاکەی بکات".