بەرەبنەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەی هێزەکانی بەرگری تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی سوپای ڕووسیا و سەربازێکی دیکە، لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا لە مۆسکۆ کوژران.
ئاژانسی رووسیا تودهی، بەیانی ئەمڕۆ لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە"
لە تەقینەوەکەدا دوو کەس کوژراون کە لە نێویاندا ژەنەڕاڵ ئیگۆر کیریلۆڤ، بەرپرسی سەربازی پاراستنی چەکی ئەتۆمی و بایۆلۆجی رووسیا هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لەو کاتەدا ڕوویداوە کە ژەنەڕاڵ ئیگۆر و یاریدهدهرهكهی بیناكهیان بهجێهێشتووه كه دهكهوێته شهقامی ڕیازانسكی کە نزیکەی حەوت کیلۆمەتر لە بینای کرێملینەوە دوورە و کراونەتە ئامانج.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لێکۆڵەران و پسپۆڕانی پزیشکی دادوەری لەگەڵ کارمەندانی دیکەی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان لە شوێنی ڕووداوەکەن.