ئۆكرانیا تەقینەوەكەی مۆسكۆی گرتەئەستۆ

پاش ئەوەی ئەمرۆ تەقینەوەیەك لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا رویدا و فەرماندەیەكی باڵای روسی تێیدا كوژرا، ئۆكرانیا بەرپرسارێتی تەقینەوەكەی گرتەئەستۆ.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، "كیێڤ بەرپرسیارێتی كوژرانی فەرماندەی هێزەكانی بەرگری تیشك و كیمیایی و بایۆلۆجی رووسیا، ئیگۆر كیریلۆڤ لە ئەستۆ دەگرێت".

ئاژانسی رووسیا تودەی، بەیانی ئەمڕۆ لە هەواڵێكیدا بڵاویكردەوە" لە تەقینەوەكەدا دوو كەس كوژراون كە لە نێویاندا ژەنەڕاڵ ئیگۆر كیریلۆڤ، بەرپرسی سەربازی پاراستنی چەكی ئەتۆمی و بایۆلۆجی رووسیا هەیە".




PM:02:38:17/12/2024