سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای پێکهێنانی حکومەتیکی لامەرکەزی لە سوریا و چاککردنی پەیوەندی لەگەڵ کوردان دەکات.
جۆرج سەبرا سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەمڕۆ سێ شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە کە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی سوریا هێشتا کاریگەرە و وتی " پێویستە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بەشداریکردن لە قۆناغی ئینتقالیدا بکەن".
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا داوایکرد کە دەبێت پەیوەندی لەگەڵ بەرەی تەحریر شام پتەوتر بکرێت، هەروەها داوا دەکات کۆنگرەیەکی نیشتمانی بەرفراوان بۆ بنیاتنانەوەی دەوڵەت سازبکرێت.
جۆرج سەبرا پێیوایە باشترین بژاردە بۆ سوریا، پێکهێنانی دەوڵەتی لامەرکەزیی ئیدارییە، داواش دەکات پەیوەندیەکان لەگەڵ کوردەکانی سوریا چاکبکرێت، هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی ساڵی ١٩٦٢ لە حەسەکە کرد.
سەبرا داوا دەکات رێگەنەدەن بە دووبارەبوونەوەی مۆدێلی لیبیا لە سوریا. ئەو پێشوایە چیتر لە سوریا کودەتای سەربازی بووەتە شتێکی ڕابردوو.