وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X” نووسیوویەتی " کۆبانی هێمای خەباتی کوردە ئازاکانە لە دژی داعش”.
لەو نووسینەدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئانالینا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت"خوێنڕشتنی زیاتر دوا شتە کە خەڵک دەبێت بیری لێبکاتەوە دوای ١٤ ساڵ لە شەڕ".
وەزیری دەرەوەی ئه ڵمانیا هۆشداری دەدات کە یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزێت و ئومێد بۆ ئاشتی بگێڕنەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لادێکانی کۆبانی شاهیدی هێرشی توندوتیژی سوپای داگیرکەری تورکیا و هاوپەیمانییەکانی بوو، لە ڕێگەی بۆردومانی زەمینی و ئاسمانی و هەوڵێک بۆ داگیرکردنی شارەکە و لادێکانی.