ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی سەرلەنوێ ڕووی لە دابەزین کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ١٩ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦٩ دۆلار و ٧٥ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلار و ٨ سەنت بوو.
چاوەڕوانییەکان بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کەرتی نەوت و گازی رووسیا و هەروەها ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و ئەورووپا گۆڕانکاری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.