ئەمشەو ٢٠ ی کانوونی یەکەم لە شارێکی رۆژهەلآتی ئەڵمانیا کەسێکی عەرەبی سعودی بە ئۆتۆمبیلەکەی نزیکی ٧٠ هاولآتی دەشێلێت و کەسێک گیان لە دەستدەدات.
وتەبێژی حکومەتی ویلایەتی ماگدیبۆرگی ئەڵمانیا ڕایگەیاند" ئەو ئۆتۆمبێلە لە بازاڕێکی جەژنی کریسمسدا خۆی بە کۆمەڵێک کەسدا کێشاوە، "ڕەنگە هێرشێک بووبێت".
فەرمانگەی ئامبولانسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦٠ بۆ ٨٠ کەس برینداربوون.
لەکاتێکدا ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکەوە ١١ کەس کوژراون و نزیکەی ٨٠ کەسیش برینداربوون.
جگە لەوەش پۆلیس ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا دوای ڕووداوەکە گومانیان لە بوونی تەقەمەنی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا هەبووەو کەسەکەش دەستگیرکراوە.
لای خۆیەوە ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سەرسوڕمانی خۆی لە رووداوەکە دەربڕی کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئۆتۆمبێلێک بە دەیان سەردانیکەری داری کریسمس لە باکووری وڵات شێلاوە.
شوڵز لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس وتی " ئەو زانیاریانەی لە ماگدێبورگەوە دێن خراپترین و ترسەکانترینن"، وتیشی "هەموو هاوسۆزییەک بۆ قوربانییەکان و ئازیزانیان دەردەبڕین و ئێمە لەگەڵیان و لەگەڵ خەڵکی ماگدێبۆرگدا وەستاوین و تیمەکانمان لەوی کاردەکەن”.
جێگای سەرنجە کە شاری ماگدێبۆرگ شارێکە نزیکەی ٢٣٧ هەزار کەسی تێدایە و نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای بەرلین دوورە.