حوسییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل

حوسییەکانی یەمەن لە رێگەی مووشەکەوەی هێرشیان کردە سەر تەلئەبیب و بە هۆیەوە ١٦ کەس بریندار بوون.

بەیانی ئەمڕۆ، كەناڵی (١٢) ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە" ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی كەوتنەوەی موشەكێك لە ناوەڕاستی ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەتەوە بۆ (١٦)كەس".

پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند" موشەكێك كە لەیەمەنەوە هەڵدراوە لەناو ئیسرائیل و لە نزیك تەلئەبیب كەوتووەتە خوارەوە، دوای ئەوەی هەوڵەكانی رێگەلێگرتنی شكتیهێناوە".

هاوكات پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، موشەكەكە زیانی بە ژمارەك خانووی هاوڵاتییان گەیاندووە، میدیاكانی ئیسرائیلیش ئاماژەیان بەوەكرد موشەكەكە لەناوچەی بەنی بەراك لە رۆژهەڵاتی ئیسرائیل كەوتووەتە خوارەوە.

لای خۆشییەوە، یەحیا سەریع، وتەبێژی گروپی حوسییەكانی یەمەن وتی" ئامانجێكی سەربازییان بە موشەكی بالیستی لە یافای داگیركراو بۆردومان كردووە، لەوەڵامی بۆردومانكردنی یەمەن و قەسابخانە بەردەوامەكانی ئیسرائیل لە غەزە".





AM:10:17:21/12/2024