دوو سیناتۆری ئەمریکی داوا دەکەن تورکیا سزابدرێت

بەمەبەستی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، دوو سیناتۆری ئەمریکی پڕۆژەیاسایەک ئاراستەی کۆنگرێس دەکەن. 

دوێنێ هەینی لیندزی گراهم سیناتۆری کۆمارییەکان، لەگەڵ کریس ڤان هاڵن سیناتۆری دیموکراتەکان، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە" پڕۆژە یاسایەکی هاوبەشمان پێشکەشی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کردووە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژە یاساکە لەژێر ناونیشانی (پڕۆژە روبەڕوبوونەوەی هێرشی تورکیا ٢٠٢٤) ئاراستەی ئەنجوومەنی پئیران کراوە، بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، چونکە بەردەوامی هێرشەکان 
مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش زیاتر دەکات و هەڕەشە لەسەر ئاسیاسی نیشتمانی ئەمریکا و هەموو جیهان دەکات.

ئەوەشیان خستەڕوو، پێشتریش گراهام و ڤان هۆڵن لەگەڵ مەزلوم عەبدی نیازی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ هێنانەکایەی سزای دوولایەنە کە دەبێت تورکیا ئاگربەست درێژبکاتەوە، ئەگەر نا لە کۆنگرێسی ئەمریکا سزا دەسەپێنن بەسەر ئەو وڵاتەدا. 



PM:02:52:21/12/2024