کارمەندێکی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لە ڕوداوێکی تەقەکردندا کوژرا

ئەندامێکی بالیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لە ڕوداویکی تەقەکردندا گیانی لەدەستدا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش، حکومەتی کاتی سوریا بە بەرپرسیاری روداوەکە دەزانێت و داوای دەستگیرکردن و سزادانی بکوژەکان دەکات..

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، داود بێتەرەف، کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێران لە سوریا لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە دیمەشق، گیانی لەدەست داوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند ڕۆژی رابردودا تەرمی ئەو کارمەندە دۆزراوەتەوە و گوازراوەتەوە بۆ ئێران. جەختیشی لەوە کردوە، حکومەتی کاتی سوریا بەرپرسیارە لە کوژرانی کارمەندەکەیان و پێویستە بکوژەکان دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن.



PM:09:21:21/12/2024