فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لەسەر دەریای سوور کەوتە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F/A-18ی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئاسمانی دەریای سوورەوە خراوەتە خوارەوە". 

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" فڕۆكەیەكی F-A18ی هێزی دەریایی ئەمریكا لە ئاسمانی دەریای سوور، لە رووداوێكدا خراوەتەخوارەوە و پێدەچێت لە ئەنجامی هەڵەیەك رووی دابێت کە بەهۆیەوە دوو فڕۆكەوانەكەی بریندار بوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەی دەربارەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، هاوکات فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا پشتڕاستیکردووەتەوە کە ڕووداوەکە لە ئەنجامی تەقەی دوژمنکارانە نەبووە، هەروەها حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، چەندین جار هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە لە لێدانی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا کە لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن کاردەکەن. 

بە وتەی کاربەدەستانی سەربازی ئەمریکا، ئەو فڕۆکە جەنگییەی کەوتووەتە خوارەوە بەشێک نەبووە لە هێرشەکانی یەمەن.



PM:03:06:22/12/2024