لە دیمەشق هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە. 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد سەرع فەرماندەی گشتی نوێی ئیداری ئەو وڵاتە کۆبووەوە. 

لە میانی دیدارەکەدا ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند" لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا وەستاوین و مامەڵە دەکەین، سوریا چووەتە قۆناغێکی نوێی بونیادنانى دەوڵەت و دوورکەوتنەوە لە خواستى تۆڵەسەندنەوەوە". 

دیدارەکەی ئەمڕۆی ئەحمەد شەرع و هاکان فیدان لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا بەڕێوەچووە. 



PM:04:04:22/12/2024