ڕێبەری ئێران: حیزبوڵا و حەماس و حوسیەکانی یەمەن نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن

ڕێبەری ئێران ڕەتیدەکاتەوە حەماس و حیزبوڵا و حوسییەکانى یەمەن نوێنەرایەتى وڵاتەکەى بکەن، راشیدەگیەنێت ئێران پێویستى بەهێزى بە وەکالەت نیە.

عەلی خامنەیی لەبارەى لەناوچونی هێزە بەوەکالەتەکانی وڵاتەکەى لە ناوچەکەدا ڕایگەیاند، ئەو لایەنانەی کە باسی لەدەستدانی هێزە بەوەکالەتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەکەن لە هەڵەدان، چونکە ئێران هێزى بە وەکالەتى نیە.

ڕێبەری ئێران وتیشی، حیزبوڵای لوبنان، حەماس و حوسیەکانی یەمەن  نوێنەرایەتی وڵاتەکەی ناکەن

جەختیشی کردەوە، ئێران ئەوەى کە دەیەوێت ئەنجامی دەدات و پێویستیان بەوە نیە هیچ هێزێک نوێنەرایەتیان بکات یاخود شەڕى بە وەکالەتییان بۆبکات

خامەنیی سەبارەت بە دۆخی سوریاش وتی، ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی پەیڕەوکردنی ستەمکاری و دروستکردنی ناسەقامگیریە بەسەر وڵاتاندا زاڵ بێت و ئەوەی لە سوریاش ڕویداوە دروستکردنی ناسەقامگیریە. 

ڕێبەری ئێران پێشبینی ئەوەشى کردوە گروپێکی بەهێز لە سوریا سەرهەڵبدات و دەڵێت، سبەینێی ناوچەکە لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت.



PM:07:04:22/12/2024