بەهۆی سوتانی دارێکی کریسمسەوە لە شاری حەما خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەچوو

بەهۆی سوتانی دارێکی کریسمس لە نزیک حەما، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لە ژمارەیەک گەڕەکی مەسیحی دیمەشق خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەچوو. 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، لە ئەنجامی سوتانی دارێکی کریسمس لە نزیک شاری حەما، درەنگانی شەوی ڕابردوو گردبوونەوە و نارەزایەتی ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گردبوونەوەکەدا خۆپیشاندەرانی نارازی لە شەقامەکانی پایتەختی سوریا بەرەو بارەگای پاتریارکی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆمی لە باب شەرقی دیمەشق ڕێپێوانیان ئەنجامدا. 

هەروەها ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕاشیگەیاندووە" ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار ئاگریان لە دارێکی کریسمس لە شاری سوقەیلابیە بەرداوە کە زۆرینەی خەڵکی مەسیحی ئۆرتۆدۆکسی لە پارێزگای حەما نیشتەجێن". 

هاوکات لای خۆشییەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت" ئەو چەکدارانە بیانین و سەر بە کوتلەی ئەنسار توحیدن".



AM:11:11:24/12/2024