وەزیری دەرەوەی سوریا هۆشداری بە ئێران دەدات لە بڵاوکردنەوەی پشێووی لە وڵاتەکەیدا و دەڵێت" رێز لە ئیرادەی گەلی سووریا بگرن".
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیرى نوێی دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا، لە تۆڕی (ئێکس) نووسیویەتی" ئێمە هۆشداری دەدەینە ئێران لە بڵاوکردنەوەی پشێوی لە سوریا و دەبێت ڕێز لە ئیرادەی گەلی سوریا و سەروەری وڵاتەکە بگرێت".
قسەکانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە وەڵامی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێراندایە، کاتێک چەند ڕۆژێک پێش ئێستە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، پێیانوایە لە داهاتوودا گۆڕانکاریی زۆر لە سووریا ڕوو دەدەن.
لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا دوای وتارێکی هاوتا ئێرانییەکەی، عەباس عێراقچی دێت کە تیایدا وتی" لە داهاتوودا گۆڕانکاری زۆر لە سووریا ڕوو دەدەن".