خۆپشاندان دژی شەرع دەستیپێکرد

لە چەندشارێکی سوریا عەلەوییەکان دژی شەرع هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپشاندانی فراوانیان ئەنجام دا و٥ کەس کوژران.

لە پارێزگەکانی حەما، حمس، تەڕتووس، ناوچەی قەرداحە لە پارێزگای لازقییە  عەلەوییەکان کە شیعەن، بەهۆی ئەوەی لایەنگرانی دەستەی تەحریری شام هەڵیانکوتاوەتە سەر مەزاری شێخ حەسەن لە شاری حمس خۆپێشاندانیان کرد. 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا لە رووداوەکەدا ٥ کەس لە کارمەندانی مەزارەکە کوژراون.
 
هەر بە پێی زانیارییەکان لە شاری حمس، خۆپێشاندەرانی عەلەوی و ئەو هێزانەی خۆیان وەک پۆلیسی سووریا ناساندووە، پێکداهەڵپڕژان و برینداری لێکەوتەوە. 
 
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری سووریا، هۆشداریی دا لە بڵاوکردنەوەی 'ئەو پڕوپاگەندانەی' کە لەبارەیەوە رایگەیاند "بەهۆی ئەو دۆخەوە، پاشماوەکانی سەر بە دەسەڵاتی پێشوو لە ناوچە کەناراوەکانی سووریا، هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانەیان داوە و هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە."  

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی سوتانی دارێکی کریسمس لە نزیک حەما، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لە ژمارەیەک گەڕەکی مەسیحی دیمەشق خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەچوو. 
 




AM:12:14:26/12/2024