ئەمڕۆ پێنج شەممە سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد و فڕۆکەخانەی سەنعای کردە ئامانج.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەری حودەیدە و وێستگەکانی وزە و نەوتی یەمەن و بارەگانی حوسییەکانی لە شاری سەنعای پایتەخت بۆردومانکردوون.
ئاماژە بەوەشدەکەن، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە شەش جار بوردوومانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و بنکەی ئاسمانی دیلمی کردووە.
هێرشەکانی ئیسرائیل هاوکات بوو لەگەڵ وتارێکی عەبدول مەلیک ئوسی سەرۆکی حوسییەکان کە تیایدا بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئیسرائیل پشتڕاستکردەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئیسرائیل چالاکن و ناوەستن.