سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: لەهێرش كردنەسەر حوسییەكانی یەمەن بەردەوام دەبن تا كۆتایی بە قۆڵی تیرۆریستانی ئێران دەهێنن.
دوای بەئامانج گرتنی ژمارەیەك ناوچەی ستراتیژی حوسییەكانی یەمەن لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند: تەلئەبیب بەردەوام دەبێت لەسەر بەئامانج گرتنی ناوچە ستراتیژییەكانی حوسیەكانی یەمەن تا كۆتاییان پێدەهێنێت و قۆڵی تیرۆریستانی ئێران لەوناوچە لەبن دەردەهێنێت.
لای خۆشیەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە "وەڵامێکی توند" هەڕەشەی لەئەو گروپ و كەسانە كرد کە هێرش بکەنە سەر وڵاتەكەی، وتیشی: بۆ نەمانی ئەو هەڕەشانەی لەلایەن حوسییەكانەوە دەكرێتە سەر ئیسرائیل، سوپاكەیان بەدوای سەرکردەکانی حوسییەکاندا دەگەڕێت و لەناویان دەبات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی له یه‌مه‌ن كرد، به‌هۆی هێرشه‌كانیشه‌وه تاوه‌ری چاودێری فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا به‌ته‌واوی وێران بوه و سه‌رجه‌م كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش په‌كیان كه‌وت هەروەها وێستگەی بەئامانج گرتوە.
پێشتر رۆژنامە ئیسرائیلییەكان ئاشكرایان كردبو، دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا چوار جار بە موشەكی بالستی هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، بەرپرسانی سەربازی تەلئەبیب بیریان لەوە كردوەتەوە هێرشێكی بەرفراوانی یەكلایی كەرەوە بكەنە سەر حوسییەكانی یەمەن