سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت: وڵاتەکەی ئامادەیە کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنێت، ئاشکراشی کرد: وڵاتی سڵۆڤاکیا ئامادەیە بۆ نێوەندگیری روسیا و ئۆکرانیا
ڤلادمیر پوتن سهرۆكی ڕوسیا پابهندی وڵاتەکەی به كۆتاییهێنان به كێشه و ململانێكانی لەگەڵ ئۆكرانیا دوپاتکردەوە ، له ههمانكاتیشدا وتی: ئەرکی یەکەمی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٢٥ گەیشتن بە ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکەیان دەبێت لە ئۆکرانیا.
پوتین جەختیشی کردەوە، "له ههوڵی كۆتایی هێنان به ململانێكانی ئۆكرانیادان، ئاشکراشی کرد لهئێستاشدا سلۆڤاكیا ئامادهیی خۆی دهربڕیوه بۆ دابینكردنی سهكۆیهك بۆ دانوستانهكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا".
سهرۆكی ڕوسیا ئاماژهی به سیستمه موشهكییهكانی ئۆرشنیك كرد و وتی، " ئەگەری هەیە دوبارە ئەو موشەکە بەکاربهێننەوە ئەوەش بابەتێکی نەهێنی نییە، بەلام هاوکات ولاتەکەی لە بەکارهێنانی ئەو موشەکانە پەلە ناکات.
روسیا بۆ یەکەمین جار لە ٢١ی تشرینی دوەم نوێترین موشەکی هایپەرسۆنیکی مەودای مامناوەندی بە ناوی "ئۆرشنیک" لە دژی یەکێک لە دامەزراوە پیشەسازییەکانی ئۆکرانیا بەکارهێنا.