بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سوریا، دەستگیرکردنی بەرپرسی دادگا مەیدانییەکانی زیندانی سەربازی سەیدنایە، لە خربەت موعەزە لە لادێی تەرتوس لە ڕۆژئاوای سوریا ڕاگەیاند.
تەلەفزیۆنی سوریا، لە هەواڵێکدا ئاشکرای کرد" لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریاوە لیوا محه‌مه‌د كانجۆ حه‌سه‌نی له خربه‌ت موعه‌زه له سنووری ته‌رتوس له ڕۆژئاوای سووریا دەستگیرکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کانجۆ لە ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی خربەت موعەزە لە ناوچەی درێیکش لە سنووری تارتوس لەدایکبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لیوا محه‌مه‌د له سه‌رده‌می رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌رپرس بووه له دادگای مه‌یدانی زیندانی سه‌ربازی سیدنایە و هەڵگری بڕوانامەی یاسایی بووە.
ڕوونیشیکردەوە، کاتێک لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١١ ناڕەزایەتییەکان سەریانهەڵدا، محەمەد کانجۆ وەک داواکاری سەربازی لە دادگای مەیدانی سەربازی لە دیمەشق کاری دەکرد کە دەستگیرکراوانی مەدەنی و سەربازی دادگایی دەکرد، ناوەکەی پەیوەست بوو بە دەرکردنی هەزاران سزای لەسێدارەدان و سزای زیندانی هەتاهەتایی لەسەر دەستگیرکراوەکان.