سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان دوێنێ پێنج شەممە هەواڵی کوژرانی ڕۆژنامەنووس عەبیر ڕەحالیان ڕاگەیاند کە "لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی خەلیل مەسعودەوە تەقەی لێکراوە" و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی، دوێنێ ڕۆژنامەنووس عەبیر ڕەحال بەهۆی فیشەکێکەوە کە بەر سەری کەتووە و لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی خەلیل مەسعوودەوە تەقەی لێکراوە دواتر خۆی کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە ناو دادگای شهحیمی ناوچهی خروب له پارێزگای جهبهلی لوبنان ڕوویداوە.
ئاژانسی سکای نیوز عەرەبی ڕاشیگەیاندووە" ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکە سکاڵای جیابوونەوەی لە دژی هاوسەرەکەی تۆمارکردبوو، بڕیاربوو مانگی داهاتوو دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام لەکاتێکدا لە دادگا بوون، هاوسەرەکەی لە دەرگای بیناکەوە تەقەی لێکردوە و کوژراوە، دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای دوو کاتژمێر زیاتر لە ئەنجامدانی تاوانەکەی، مەسعود تۆمارێکی ڤیدیۆیی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و تیایدا وردەکاری ناکۆکییە کەسییەکانی خۆی لەگەڵ هاوسەرە میدیاییە کۆچکردووەکەیدا بڵاوکردەوە، بەتایبەتی ئەو ناکۆکییە داراییانەی کە پەیوەندییان بە کارکردن لە ماڵپەڕێکی ناوخۆییەوە هەیەوە کە هاوسەرەکەی دامەزراوە.
هەروەها ئاژانسەکە دەشڵێت"مەسعوود ئەفسەرێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە لوبنان تۆمەتبار دەکات بە لایەنگری قوربانییەکە لەم دۆسیەیەدا، هاوسەرەکەی تۆمەتبار دەکات بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ئەفسەرەدا".
هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سکای نیوز عەرەبی ڕاگەیاندووە" تەرمی هاوسەرەکەی عەبیر دوای ئەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە دۆزراوەتەوە کە خاوەنی سێ منداڵن".