لە ڕوداوێکی خۆتەقاندنەوە فەرماندەیەکی پۆلیس لە پارێزگای هورموزگانی ئێران کوژرا و پۆلیسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بو
ئاژانسی فەرمی ئێران ئیرنا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ساری بەندەر لەنگەی سەر بە پارێزگای هورموزگانی ئێران خۆکوژێک لە ڕێگەی خۆتەقاندنەوەی لە سەر ڕێگای هاتوچۆی دو فەرماندەی پۆلیش بوە هۆی کوژرانی موجتەبا شەهیدی فەرماندەی پۆلیسی زانیاری هورموزگان و برینداربونی ئەندامێکی دیکەی پۆلیس.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوشە خۆکوژەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستداوە، تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارەتی هێرشەکەی نەگرتوەتە ئەستۆ و پۆلیسیش دەڵێت لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕوداوەکە بەردەامە.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش لە پارێزگای سیستان و بلوچستان لە مانگەکانی ڕابردو لە چەندین هێرشی چەکداری بۆ سەر بنکەکانی پۆلیس ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی پۆلیس کوژراون.