مۆسکۆ هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەمریکا و ناتۆ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت" ئەمریکا و ناتۆ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە لە شێوەی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی سەربازی و تەکنیکی لە مۆسکۆوە وەردەگرن، ئەگەر هەڕەشەی مووشەکی نوێ بۆ سەر ڕووسیا دروست بکەن". 

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند" لەلایەن ئێمەوە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەکی پەرەسەندنی ڕووداوەکان، لە هەمان کاتدا ئەو هەنگاوانە لەبەرچاو دەگرین کە ڕەنگە بگیرێنەبەر بۆ دروستکردنی هەلومەرجی قبوڵکراو". 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی" ڕووسیا تەنها گرنگیدان بە کاری هەمەلایەنە و یەکگرتوو بۆ کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی ململانێ نیشان دەدات، لەگەڵ گرنگیدان بە نەهێشتنی ڕەگ و ڕیشەی دژ بەیەکی بنچینەیی لە بواری ئاسایشدا". 

لاڤرۆڤ ڕاشیگەیاند" پێش هەموو شتێک پرسی فراوانبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات لە خۆدەگرێت لە ماوەی چەندین ساڵدا ئەم بابەتە تایبەتە، تا ڕادەیەکی زۆر، قەیرانی ئۆکرانیای لێکەوتەوە، و بەردەوامە لە دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا، هەروەها بە شێوەیەکی گریمانەیی دەتوانرێت باس لە پرسەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک بکرێت، بەڵام تەنها وەک توخمێک". 

دەشڵێت" ڕووسیا ناچار دەبێت دەستبەرداری بڕیارە تاکلایەنەکەی بێت بۆ ڕاگرتنی جێگیرکردنی مووشەکی وشکانی مەودای مامناوەند و کورت، ئەم بڕیارەش ئەمڕۆ بە کردەوە کاری پێناکرێت، هەرچەندە هێشتا کاری پێدەکرێت". 



PM:01:37:29/12/2024