بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنان لە چین نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نه‌وت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی سەرلەنوێ چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٧١ دۆلار و ٦٤ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو. 

دوای ئەوەی داتاکان دەریانخست کە بەرهەمهێنان لە چین پەرەی سەندووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پاکێجێکی نوێی هاندان یارمەتیدەرە بۆ پشتگیریکردنی دووەم گەورەترین ئابووری جیهان و بووە هۆی سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا. 

هەروەها دەسەڵاتدارانی چین ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی بۆندە تایبەتەکانی گەنجینەی بە بڕی ٤١١ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ بوژاندنەوەی گەشەی ئابووری.



AM:08:03:31/12/2024