وەزیری بەرگری سوریا دەستنیشانکرا

دوێنێ سێشەممە ئیدارەی نوێی سووریا ڕاسپاردنی مەیجر جەنەراڵ مەرهەف ئەبو قەسرەی وەک وەزیری بەرگری بۆ حکومەتی نوێی وڵاتەکەی ڕاگەیاند. 

ئیدارەی نوێی سوریا دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" مەیجەر جەنەڕاڵ مەرهەف ئەبو قەسرە وەک وەزیری بەرگری بە وەکالەت لە حکومەتی نوێ دەستنیشانکراوە". 

ئەبو قەسرە پۆستی فەرماندەی سەربازی لە حەیعەت تەحریر شام وەرگرتبوو کە یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە توانی لە ٨ی کانوونی دووەمدا ڕژێمی بەشار ئەسەد بڕوخێنێت.

وەزیری بەرگری نوێی سوریا لە شاری حەلفایە لە پارێزگای حەما لە دایکبووە، بە ئەبو حەسەن حەماوی ناسراوە، هەروەها بە ئەبو حەسەن ٦٠٠ ناسراوە.

ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە ئەحمەد شەرع فەرماندەیی گشتی لە سوریا كە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبات، مەرهەف ئەبو قەسرەی وەک وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دیاریکردبوو. 



AM:08:27:01/01/2025