سەرکردەی ڕۆحی کۆمەڵگەی دروزەکان لە سوریا رەتیدەکاتەوە کە چەکەکانیان بە تەواوی رادەستکەنەوە تا ئەوکاتەی دەوڵەت پێکدەهێنرێت و دەڵێت" دەوڵەتی ئایندەی سوریا دەبێت دو مەدەنی بێت".
شێخ حیکمەت ئەلهیجری، سەرکردەی ڕۆحی کۆمەڵگەی دروزەکان لە سوریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کەناڵێکی عەرەبیدا رەتیکردەوە کە چەکەکانیان بە تەواوی رادەستکەنەوە تا ئەوکاتەی دەوڵەت پێکدەهێنرێت و دەستوور بۆ زامنکردنی مافەکانیان دونووسرێت.
شێخ حیکمەت ئەلهیجری رایگەیاند" زۆر زووە باس لە ڕادەستکردنی چەکی هێزەکانی دەرەوەی تەحریر شام بکرێت لە سوریا و، دەوڵەتی ئایندەی سوریا دەبێت دو مەدەنی بێت".
هەروەها وتیشی" نیگەرانیمان هەیە سەبارەت بە دۆخی ئێستا ئەگەر هەمووان بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا نەکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ لە شاری سویدا ملیشاکانی ئەو ناوچەیە رێگریان لە هێزی ئیدارەی نوێ سوریا کرد کە بچنە ناو شارەکاو و هاوکات تا ئێستا گفتوگۆ لە نێوان هەسەدە و حکومەتی ناوەندی بەردەوامە بۆ بوون بە بەشێک لە سوپای داهاتووی سوریا.