بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکیش لەناو یانەیەکی شەوانە لە ئەمریکا تا ئێستا لانیکەم ١١ کەس بریندار بون.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە تەقەکردنەکە لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک بە کاتی ئەمەریکا ئەنجامدراوە و ئەو شوێنەش تەقەکەی لێکراوە شوێنی زیاتر لە ٤ هەزار کەس دەبێتەوە و لایڤ میوزیک و گۆرانی دی جەی لێدەدرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە لە ئێستادا تیمێکی زۆری فریاگوزاریی رەوانەی شوێنی روداوەکە کراون و شوێنی تاوانی گەورە لە ناوچەکە دیاریکراوە.
رۆژی رابردو، لە ئەمەریکا دوو روداوی نەخوازراو رویاندا، لە نیوئۆرلێنز دوای پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەس بریندار بون، لە لاس ڤێگاسیش ئۆتۆمبێلێکی جۆری سایبەرترەک لەبەردەم یەکێک لە هۆتێلەکانی دۆناڵد ترەمپ تەقیەوە و هەردو روداوەکەش گومانی تیرۆرستیان لێدەکرێت.