ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە زیاتر لە ٢٠هەزار کەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە

سەرۆکی پزیشکی دادی ئێران ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، بەجۆرێك تەنها لە نەورۆزدا هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

عەباس مەسجدی، سەرۆکی پزیشکی دادی ئێران ڕایگەیاند" لە ساڵی ڕابردودا، زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

باسی لەوەشکردوە تەنها لە ماوەی پشوەکانی جەژنی نەورۆزی ڕابردودا بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی پزیشکی دادی ئێران ئەوەشی خستوەتەڕو ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیانی هاتوچۆ کە تۆمارکراوە، لە ١٠ ساڵی ڕابردودا یەکەمجارە ژمارەی گیان لەدەستداوە بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە بگاتە ئەو ئاستە.

ئاشکراشیکردوە گیانلەدەستدان و بونە قوربانی هاوڵاتییان بەهۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆوە، خراپی دۆخ و کوالێتی شەقامەکان و پابەندنەبونی شۆفێرانە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە.

هەرچەندە ئاماری گیان لەدەستدانی بە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس دیاریکردوە، بەڵام شارەزایانی دۆخی هاتوچۆی ئێران باس لەوە دەکەن ئامارەکان زۆر لەوە زیاترن بەڵام حکومەت وردەکارییەکەی ئاشکرا ناکات.




PM:06:01:03/01/2025