فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا لە دوای تەواوبوونی سەردانەکەیان بۆ سوریا لە ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد له سووریا ده‌كه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی ٣ ی کانوونی دووەم فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان بۆ دیمه‌شق و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریای نوێ ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه کە تێیدا به پێویستییان زانیوه، شه‌ڕ له باكووری سووریا كۆتایی پێ بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد پارێزراو بن.
لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا، ئاشکرای دەکەن کە ئاماده‌كاریی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانیی له سووریا ده‌كرێت، كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا هاوكات ڕایانگه‌یاندووه، قۆناغی ڕاگوزر له سووریا ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری بكات و دەبێت ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا پابه‌ندبوونی خۆیان به به‌شداری فراوانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا لە قۆناغی راگوزەردا زامن بکەن.
هەر ئەمرۆ هەردوو وەزیر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستەی سووریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کۆبوونه‌وه.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیایە بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامگەریدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلشەرع، ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند " ئه‌ورووپا پاره به ڕێكخستنه ئیسلامییه‌كان نادات، ئه‌مه‌ش به ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا، به‌ڵكوو خودی سوورییه‌كان كه له ئه‌ڵمانیا په‌ناهه‌نده‌ن، جه‌خت له‌م خاڵه ده‌كه‌نه‌وه".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جه‌ختیشی كرده‌وه، كورد له سووریا پێویستی به گه‌ره‌نتی ئه‌منی متمانه‌پێكراو هه‌یه. ناوبراو وتیشی، "هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا، پشت به ئایینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی ده‌به‌ستێت له‌و وڵاته‌دا".