ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییی ئەمریکا، ڕاپۆرتێکی لەبارەی ژەهراویبونی دەیان کچە خوێندکاری ئێرانی بڵاو کردەوە، هۆشدارییش دەدات لەوەی، بەمەبەست ئەو کارە کرابێت...
ئادریان واتسۆن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، رایگەیاند، لە دو رۆژی رابردودا، حاڵەتی ژەهراویبون لە ١٧ قوتابخانەی ئێران تۆمار کراون و جەختیش لە پێویستی لێکۆڵینەوەیەکی راست و بێلایەنانە دەکاتەوە، سەبارەت بە ڕوداوی ژەهراوی بونی زیاتر لە ٢٠٠کچە خوێندکار لە ئێران.
ئەوەش خراوەتەڕو، پێشبینی دەکەن روداوەکە پەیوەندیدار بێت، بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، چونکە وەک ئەو دەڵێت، پێدەچیت حکومەتی ئێران ویستی ترساندن و ئازاردانی کچانی ئێرانی هەبێت، بەتایبەت ئەوانەی بەشداریان لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا کرد.
هاوکات هەندێک لە چالاکوانان، پێیان وایە، حکومەتی ئێران بەئامانجی دورخستنەوەی کچان لە خوێندن، ئەم کارەی کردبێت، بۆئەوەی خێزانەکان هەست بە نادڵنیایی بکەن و کچەکانیان لە خوێندن دور بخەنەوە.