ئیسرائیل: حیزبوڵا مەرجەکانی ڕێککەوتن جێبەجێ نەکات کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنین

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی کۆتایی هێنان بە ئاگربەستی لوبنان دەکات ئەگەر حیزبوڵا پابەندی مەرجەکان نەبێت و نەکشێتەوە بۆ باکوری روباری لیتانی

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە میانی سەردانێکدا بۆ بارەگای فەرماندەیی باکوری سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل ئارەزوی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ لوبنان هەیە ،  بەڵام مەرجی یەکەم بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کشانەوەی تەواوەتی هێزە چەکدارەکانی حزبوڵایە بۆ باکوری روباری لیتانی و هەڵوەشاندنەوەی باڵی سەربازی ئەو گروپە و رادەستکردنەوەی چەک و تەقەمەنییەکانیان بە سوپای لوبنان بەڵام، ئەوە تا ئێستا ڕوینەداوە.

جەختیشیکردەوە لەوەی ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێدێت و ئیسرائیل ناچارە بۆ دڵنیابون لە گەڕانەوەی دانیشتوانی وڵاتەکەی بۆ شوێنی خۆیان بڕیاری پێویست بدات.



PM:07:27:05/01/2025