ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئیسرائیلی، به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستدا ڕازی بوه و به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ش، ئاڵوگۆڕی ٣٤ بارمته له‌نێوان هه‌ردولا ئه‌نجامده‌درێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ڕایگەیاند لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە قەتەر لایەنی حەماس ڕازی بووە بە ئازادکردنی ٣٤ بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرانبەر ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی فەلەستینی لە لایەن ئیسرائیلەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هه‌ر ڕێككه‌وتنێك به‌نده به په‌سه‌ندكردنی كشانه‌وه و ئاگربه‌ست له غه‌ززه و حه‌ماسیش تا ئێستا هیچ وه‌ڵامی قه‌واره‌ی زایۆنی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه له غه‌ززه یان ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نابینێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی ناتانیاهۆ لەلایەن هاوڵاتیانی ئیسرائیل و بەتایبەت بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلییەکانی دەستی حەماس لە ژێر فشاردایە و دەڵێن ناتانیاهۆ هەوڵی پێویستی نەداوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
هەر لەو پەیوەندییەدا شەوی رابردو ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقامەکان و پێدادان لە نێوان پۆلیس و هاوڵاتیان دروستبوو