جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ئەمڕۆ دووشەممە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و پارتی دەسەڵاتدار ڕاگەیاند.
ترودۆ ئەمڕۆ لە وتارێکی ڤیدیۆیدا وتی" من دوورکەوتمەوە لە شەڕی ناوخۆی و بەرژەوەندییەکانی کەنەدام پێ باشترە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی لیبڕاڵی دەسەڵاتدار سەرۆک وەزیرانی داهاتووی کەنەدا هەڵدەبژێرێت.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەشڵێت" هەر کە جێگرەوەکە هەڵبژێردرا، دەست لە پۆستەکەم دەکێشمەوە و پێویستمان بە دانیشتنێکی نوێی پەرلەمان هەیە".
هەروەها میدیاکانی کەنەدا بڵاویانکردەوە، جەستن ترودۆ لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پارتی لیبڕاڵی دەسەڵاتدار جێگرەوەیەک هەڵدەبژێرێت.
ترودۆ لە ساڵی ٢٠١٣ بووە سەرۆكی حزبی لیبراڵی كەنەدا و لە ساڵی ٢٠١٥شدا شەوە سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەیە.