بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ڕۆژئاوای چین لە نزیک نیپاڵ هەژاند و بەهۆیەوە ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی تۆڕی بومەلەرزەی چین، بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی رێختەر لە خۆسەری تبت لە رۆژئاوای چین تۆمارکراوە و بەهۆیەوە ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢ کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتونەتە ناوچەکە و گەڕان و رزگارکردنی قوربانیان دەستیپێکردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥دا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.٧ پلەی ڕێختەر لە نیپاڵ ڕوویدا کە بەهۆیەوە نزیکەی نۆ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.